خرید بک لینک
ده‌مێ كرده‌وه‌یێكی پیسی وه‌ك كوشتن به‌ش به‌ش بكرێته‌وه و هه‌ر به‌شێكی بدرێ به ده‌ستی كه‌سێكی دیاری كرا‌و , ئه‌م كه‌سانه به بیانووی ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌رپرسی كارێكن كه ئه‌مریان پێ كراوه بێ تاوان نیشان ئه‌درێن و خودی كرده‌وه ره‌نگ و بۆنی پیسی خۆی به‌ناوی یاسا له‌ده‌ست ئه‌دا و ئه‌بێته شتێكی ئاسایی و قاتڵ ون ئه‌بێ . كاتێ له بكه‌ری هه‌ر به‌شێكی كاره‌سات و شه‌ڕ پرسیار بكرێ بۆچی ؟ ئه‌و له وه‌ڵاما ئه‌ڵێ من ته‌نیا ئه‌ركی خۆمم ئه‌نجام داوه و هیچیكه !.زوڵمی بێ زاڵم | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 26 فروردين 1403 ساعت: 21:53

هه‌ر داهێنانێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاسانكارییێك دروست ئه‌كات , جه‌سته و رۆحی مرۆڤ هه‌نگاوێك له سروشت دوورت ئه‌خاته‌وه , پێڵاو دروست كرا پێ له زه‌وی دوور كه‌وته‌وه , چه‌ك دروست كرا مرۆڤ له یه‌كتر دوور كه‌وته‌وه ..داهێنان | ئاكام كامرانیداهێنان : اختراعبرچسبها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 26 فروردين 1403 ساعت: 21:53

به‌رهه‌می زانست وه‌كوو وتاری خودایه , له ده‌روونی مرۆڤ په‌ره ئه‌سێنێ و قورس ئه‌بێت , تۆ یان له‌به‌ر پڕباری به‌رهه‌م , لووت به‌رز و مه‌غروور ئه‌بیت یان له‌به‌ر قورسی به‌رهه‌م , له ده‌رووندا ئهشكێی , به‌ڵام گه‌ر وا بیر كه‌ینه‌وه كه وه‌كوو دره‌ختین , پێویسته رێگه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م دوو كاره‌ساته هه‌ڵبژێرین ; بچه‌مێینه‌وه .شانازی چه‌نێ بێ مانایه , هه‌موو دیارده‌كانی دنیا و جیهان خه‌ریكن ئه‌م راستییه ده‌ڵێن كه هیچ شتێ ئه‌به‌دی نییه , به‌ڵام پرۆسه‌ی ژیان بۆ وامان لێ ئه‌كا له‌و راستییه دوور كه‌وینه‌وه و به‌رده‌وام بیر و هه‌ستمان له‌و بابه‌ته بپارێزین كه نه‌مان و هیچ بوون حه‌قیقه‌ته . یوونانییه‌كان بڕوایان وابوو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ گۆڕینی چاره‌نووس هه‌ڵیان ئه‌گری رێك ئهوبهن به‌ره‌و پیری چاره‌نووس . بڕێ جار گه‌ر دیاری بكه‌ین بۆ خۆمان كه چی بین ( چ چاك چ خراپ ) چاره‌نووس دۆمینهكان وه‌ها ئه‌چنێ بۆمان كه ببین به‌وه . چاره‌نووس خه‌ون و ئاواتێكه كه سه‌رنجی راكێشاوی واته مرۆڤ و بیری مرۆڤ هه‌موو شتێكه , وه‌ك چۆن میكل ئانجلۆ سه‌رده‌می خۆی به كێشاندنی پۆرتره‌ی ئاده‌م له‌سه‌ر كنێسهی سیستین نیشانی داوه .ئه‌مه هه‌زارمین وته و ئاخرین وته‌یه له خۆم و له ناو ئه‌م وبلاگه كه بۆ ماوه‌ی ١٩ ساڵه له‌سه‌ریا به‌رده‌وامم , هه‌ركێی , له هه‌ر جێگه و پێگهیێكیت , چ نێرینه‌ی چ مێنگینه , تۆ وه‌ك مرۆڤێ خاوهنڕێزی و من سپاست ئه‌كه‌م كه كاتت داناوه , ئه‌مه دوایین قسه بوو هیوادارم دادپه‌روه‌رانه سه‌یری خودا و جیهان و سروشت و ژیان و مرۆڤ بكه‌ی . ماڵئاوا....ماڵئاوا | ئاكام كامرانیچهمیان : خم شدنپۆرترهی خلقه‌ت : (پرتره آفرینش) له‌و پۆرتره میكل ئانژ ئاده‌می به‌م چه‌ش

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 26 فروردين 1403 ساعت: 21:53

صفحه بندی